زیاتر له‌ دوو تون جگه‌ر له‌ ناوبرا

کانونی یەکەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ئه‌نجامی چاودێری بازارو شوێنه‌ گشتیه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر سی و جگه‌ری ئاژه‌ڵدا ده‌گرن كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا كۆگاكراوه‌ و نوێنه‌ری ڤێرتێرنه‌ری ده‌ڵێت خواردنی به‌شێكی ئاژه‌ڵ ‌ته‌نها شیاوی خواردن نیه‌‌‌. 

ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی رایگه‌یاند له‌ئه‌نجامی به‌دواداچونی رۆژانه‌ی و به‌رده‌وامی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌كۆگایه‌كی ساردكه‌ره‌وه‌ له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی ده‌ست به‌سه‌ر بری زیاتر له‌ 2 تۆن جگه‌ر، سپل، سی و دڵی ئاژه‌ڵدا گیراوه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ كۆگاكرابوو. 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن هه‌ندێك ئه‌ندامی‌ لاشه‌ی ئاژه‌ڵ له‌ كوشتارگه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌ له‌وانه‌ سپڵ، كه‌به‌ته‌نها شیاوی خواردن نیه‌‌‌ پێویسته‌ فڕێ بدرێت. 

وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌ری ئاژه‌ڵ ئه‌ندامێكی ناسكه‌و‌ زوو خراپ ده‌بێت‌ پێویسته‌ به‌فرێشی بفرۆشرێت، هه‌روه‌ها هه‌بونی خوێن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌كتریا له‌سپڵدا به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا، پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌دا كۆگابكرێت، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م پارچه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردن له‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ناو براوه‌.