ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود

له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ دوو سه‌د هه‌زار منداڵ ده‌كوترێت

کانونی یەکەم 23, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئەمرۆ یەك شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بەهاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستیپێكرد و هةلمه‌ته‌كه‌ 5 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
لەم هەڵمەتەدا 499  تیمی دووكەسی و101 سەرپەرشتیار و307 ئۆتومبێل  تێیدا بەشداردەبن و پێویستە 248392 منداڵی خوارتەمەن پێنج ساڵ بكوترێن لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین و كەمپەكانی باریكە و عەربەت و ئاشتی و سورداش و قۆرەتوو و تازەدێ.