Error: No articles to display

حكومه‌تی هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووی ڕایگه‌یاند

کانونی یەکەم 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زانینیه‌وه‌ سێ رۆژ پشووی ڕاگه‌یاند.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو ڕۆڵەكانی گەلەكەمان دەكەین ، بەو هیوایەی ئەم ساڵە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان و دووپاتكردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانەی نێوان هەموو ڕۆڵەكانی گەلی كوردستان .
‎بەم. بۆنەیەشەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژانی 30 و 31 ى 12 ى 2018 و 1ی كانونی دووه‌می 2019 واتا یەك شەمە و دووشەمە و سێ شەمە لە سەرجەم دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبنە پشووی فەرمی و ڕۆژی چوارشەمە 2ی كانونی دووه‌م دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.