له‌ چه‌مچه‌ماڵ ماته‌مینی ڕاگه‌یه‌نرا

کانونی یەکەم 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
شەوی یەکشەممە، 16ی كانونی یه‌كه‌م لە گەڕەکی ئاسوودەی چەمچەماڵ، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا، دایکی منداڵەکانیش له‌ 90%ی جه‌سته‌ی سوتا بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 24ی كانونی یه‌كه‌م گیانی لەدەستدا و لە تەنیشت گۆڕی منداڵەکانی بەخاک سپێردرا.
پێش گیان له‌ ده‌ستدانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی ده‌ربڕی بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی سێوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن.
ئه‌مرۆش قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ بۆنه‌ی گیان له‌ ده‌ستدانی سێوان قادر و منداڵه‌كانی ماته‌مینی ڕاگه‌یاند