Error: No articles to display

مه‌یدانی ئاژه‌ڵان له‌ قه‌زای شاره‌زوور ده‌گوێزرێته‌وه‌

کانونی یەکەم 24, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 24ی كانونی یه‌كه‌م ڕزگار غه‌فور ، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ كاسپكارانی مه‌یدانی ئاژه‌ڵ فرۆشان كۆبیه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌یدانه‌ بۆ جێگایه‌كی گونجاوتر.
له‌و باره‌یه‌وه‌ نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند هۆكاری گواستنه‌وه‌ی مه‌یدانی ئاژه‌ڵان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیستا ئه‌و جێگه‌یه‌ بوه‌ته‌ شوێنی نیشته‌جێبوون كه‌ له‌ رابردوودا ئه‌و جێگه‌یه‌ ماڵی تێدا نه‌بووه‌، بۆیه‌ ئێستا له‌سه‌ر داواكاری هاوڵاتیان هه‌وڵده‌درێت جێگایه‌كی تر بۆ كاسپكاران ده‌ستنیشان بكرێت كه‌ گونجاوتر بێت .
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو هه‌وڵه‌كانی قائیمقام به‌رده‌وامه‌ بۆ خزمه‌تكردن و وه‌دهێنانی خواسته‌كانی دانیشتوانی قه‌زای شاره‌زوور.