Error: No articles to display

قوباد تاڵه‌بانی: مه‌ترسیداره‌ هه‌موو هێز و هێڵه‌کانى خۆمان بخه‌ینه‌ نێو به‌رمیلێک نه‌وته‌وه‌

ئاب 20, 2018

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20 ى ئابى 2018 به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، ڕێوره‌سمى کۆتاییهاتنى قۆناغى دووه‌مى پرۆژه‌ى گه‌نج و کشتوکاڵ، له‌ قه‌زاى دوکانى سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو که‌ پرۆژه‌یه‌کى تایبه‌ته‌ و له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌ پاڵپشتى و جێبه‌جێ ده‌کرێت.

له‌ ڕێوره‌سمه‌که‌دا که‌ بڕوانامه‌ به‌خشرایه‌ 145 به‌شداربووى پرۆژه‌که‌، قوباد تاڵه‌بانى وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و ڕایگه‌یاند: کشتوکاڵمان هه‌ڵبژارد چونکه‌ له‌کابینه‌ى یه‌که‌مه‌وه‌ تا ئه‌م کابینه‌یه‌ش وتراوه‌ کشتوکاڵ ئه‌وله‌ویه‌ته‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌ناو ئه‌وله‌ویه‌ت بووه‌ و که‌مترین رێژه‌ى بودجه‌ بۆ په‌ره‌پێدانى کشتوکاڵ دانراوه‌، ده‌مانه‌وێ رزگارمان بێ له‌سه‌ره‌تانى نه‌وت، ئه‌و ماده‌یه‌ى پێویسته‌ بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى وڵاته‌که‌مان، به‌ڵام ئه‌و ماده‌یه‌شه‌ که‌ته‌مه‌ڵى کردوین وه‌ک کوردستان وایکردوه‌ بزانین نه‌وتمان هه‌یه‌ ئیتر هیچ پێویست ناکات خۆمان ماندووبکه‌ین له‌سه‌ر بوارى تر و جۆرێک له‌فراوانکردنى سه‌رچاوه‌ى داهاتى کوردستان.

له‌ به‌رده‌وامى وته‌که‌یدا وتی: ئه‌م بۆچوونه‌ تا 2014 تا ڕاده‌یه‌ک زاڵ بوو، به‌ڵام نه‌وت که‌ماده‌یه‌که‌ به‌پێى میزاجى بازاێ‌ نرخ و به‌هاى زیاد و که‌م ده‌بێت و له‌وڵاتێکدا که‌پڕه‌ له‌کێشه‌ى سیاسى زۆر مه‌ترسیداربوو بۆ ئێمه‌ که‌هه‌موو هێزى خۆمان بخه‌ینه‌ به‌رمیلى نه‌وته‌وه‌، ئابورییه‌کى به‌هێز ئابورییه‌کى هه‌مه‌جۆره‌، ئابورییه‌کى به‌هێزیش کوردستانێکى به‌هێزمان بۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: بۆیه‌ گرنگیمان به‌ به‌رنامه‌ى گه‌نج و کشتوکاڵ دا، چونکه‌ هه‌نگاوێکى زۆر گرنگه‌ و 145 فێرخوازى ئاماده‌کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بیر له‌ئاینده‌ى خۆى بکاته‌وه‌، بیر له‌ئاینده‌ى میلله‌ته‌که‌ى خۆى بکاته‌وه‌، ببێته‌ به‌شێک له‌پاراستنى ئاسایشى خۆراکى وڵاته‌که‌ى که‌ به‌شێکه‌ له‌ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى وڵاته‌که‌ی.

جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران هیواشى خواست که‌ده‌رچوانى کشتوکاڵ و به‌شداربووانى پرۆژه‌ى گه‌نج و کشتوکاڵ سودیان له‌م به‌رنامه‌یه‌ وه‌رگرتبێت گوتی: ئه‌وه‌ى ئێوه‌ فێرى بوون ته‌واوى پرۆسه‌که‌یه‌ له‌چاندن، بۆ چنین و بۆ بازاڕ، به‌خێوکردن و پاراستنى له‌نه‌خۆشى و ده‌رده‌کشتوکاڵییه‌کان، چۆنیه‌تى کارکردنى پێکه‌وه‌یى له‌چوارچێوه‌ى تیمدا.

قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌و مه‌ترسییه‌ش کرد که‌ ڕووبه‌ڕووى که‌رتى کشتوکاڵ ده‌بێته‌وه‌ گوتی: که‌رتى کشتوکاڵ له‌ کوردستان له‌ ێر مه‌ترسیدایه‌، نه‌ک ته‌نیا له‌ڕووى که‌مى به‌روبووم، به‌ڵکو له‌ڕووى کوالێتیه‌وه‌، له‌ڕووى به‌کارهێنانى ده‌رمانى مه‌ترسیدار و رێگاکانى خێراترکردنى به‌رهه‌مهێنان و جوانترکردنى به‌روبوومه‌که‌ وگه‌وره‌کردنى قه‌باره‌که‌ی، که‌ له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ندین نه‌خۆشى جۆراوجۆر بگه‌یه‌نێته‌ کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان، ئه‌وه‌ش به‌شێکه‌ له‌ئاسایشى خۆراک، ئه‌وه‌ى ئێوه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌دا فێرى بوون به‌شێکى ئه‌وه‌یه‌ که‌پێى ده‌وترێ به‌روبوومى ئۆرگانیک به‌رووبومى خۆماڵى به‌بێ ده‌رمانى مه‌ترسیدار، هیوادارم ئه‌مه‌ش ببێته‌ به‌شێک له‌شێوازى کارکردنتان له‌ئاینده‌دا.

جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ئه‌و که‌رته‌ى ده‌توانێ زۆرترین هه‌لى کار بۆ ئاینده‌ى خۆمان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه‌ى ئه‌توانێ ڕزگارمان بکات له‌یه‌ک سه‌رچاوه‌ى داهات، په‌ره‌پێدانى که‌رتى کشتوکاڵه‌، ئه‌وه‌ى ئه‌توانێ به‌فیعلى ئابووریى کوردستان هه‌مه‌جۆر بکات، که‌رتى کشتوکاڵه‌.