هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان و شۆفیران ده‌كات

کانونی یەکەم 25, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات " به‌هۆی جه‌ردی كۆتایی سال كاره‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمۆبیل و گواستنه‌وه‌ی مولكیه‌ت و به‌ناوكردن و تازه‌كردنه‌وه‌ى ساڵنامه‌ ته‌نها تاسبه‌ی ‌26/12/2108 به‌رده‌وام ده‌بێت"،

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌، "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاولاتیان و شوفیران ده‌كه‌ینه‌وه‌, به‌هۆی جه‌ردی كۆتایی سال كاره‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمۆبیل و گواستنه‌وه‌ی مولكیه‌ت و به‌ناوكردن و تازه‌كردنه‌وه‌ى ساڵنامه‌ ته‌نها تاسبه‌ی ‌26/12/2108 به‌رده‌وام ده‌بێت ‌و تا ساڵی نوێ ئه‌و كارانه‌ رایی ناكرێن".  

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هاتوچر ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌وانه‌ی ئوتومبیلی تازه‌یان كریوه‌ و ‌ماوه‌ی 60 رۆژه‌كه‌ی تۆماری  گه‌یشتۆته‌ كۆتایی، سبه‌ی 26/12 سه‌ردانی هاتوچۆی هه‌ولیر بكه‌ن, به‌مه‌به‌ستی بۆتۆماركردن, چونكه‌ رۆژی پینج شه‌ممه, كه‌ رۆژی دواتره,‌ كارناكریت, ‌به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.