دادگای كه‌ركوك بڕیارێك له‌باره‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌رده‌كات

کانونی یەکەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

دادگای كه‌ركوك سزای شه‌ش مانگ زیندانی بۆ ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت ده‌ركرد.
بەپێى بڕیارەکەى دادگاى کەرکوک تایبەت بە دۆسیەکانى دەستپاکى، هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەڕێگەی نوێنەرەکانیانەوە سكاڵایان لەسەر ڕێبوار فایەق عەبدولمەجید ( ڕێبوار تاڵەبانی ) تۆماركردوە و بەشێوەیەکى (غیاب) بە مادەى 331 لە یاسای سزادانی عیراقی سزاى ٦ مانگ زیندانی کردنى بەسەردا سەپاندوە.

هەروەها بڕیارەکە گشتێنراوەو داوا لە سەرجەم بنکەکانى پۆلیس و ئاسایش کراوە ناوبراو دەستگیر بکەن.
له‌و باره‌یه‌وه‌ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک به‌ وه‌كاله‌ت راگەیاند دادگای لێكۆڵینەوەی ئەستۆپاکی لەسەر ئەوەی بۆچی من لە هەولێرم و لە کەرکووک نیم و دەوام ناکەم؟ بڕیاری 6 مانگ زیندانیکردنی بۆ من دەرکردووە. منیش بڕیارەکە تەمیز دەکەمەوە، چونکە ئەوەی کراوە نە یاساییە و نەدەستووری.
رێبوار تاڵەبانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو تۆمەتی خەرجكردنی 76 ملیۆن دینار لەدەرەوەی رێوشوێنە یاساییەكان دوورە لەراستی و ئەو بڕیارەی داداگاش لەسەر ئامادەنەبوونم لە کەرکووک دراوە، نەک سەرفکردنی پارە.