هۆكاره‌كانی كۆنه‌بونه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ترامپ ئاشكرا كرا‌

کانونی یەکەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

سارە ساندێرز، وتەبێژی کۆشکی سپی هۆکارەکانی كۆنه‌بونه‌وه‌ی ترامپ و عادل عەبدولمەهدی ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئاگادارکردنەوەی لایەنی عێراق بۆ سەردانەکەی ترامپ درەنگوەخت بووە.

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی راشیگەیاند، هۆکارێکی دیکەی کۆنەبوونەوەی ترەمپ و عەبدولمەهدی ئەمنی بووە و وتی، "سەردانکردنەکەی سەرۆکی ئەمریکا پێویستی بە دابینکردنی رێوشوێنی ئەمنی هەبووە."