ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود

سێ به‌ڕێوه‌به‌ری كورد له‌ كه‌ركوك له‌ كاره‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه

کانونی یەکەم 27, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 27ی كانونی یه‌كه‌م ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاڕێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت له‌ كۆنگه‌ره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ڕێزی ده‌ستوور و یاسام گرتووه‌ و له‌ هه‌موو دانیشتنه‌كاندا پارێزه‌رم ناردووه‌ و داوام كردووه‌ دادگایكردنه‌كه‌م بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان .

وتیشی داوام له‌ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌ و یاداشتم بۆیان به‌رزكردووه‌ له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركوك داوامكردووه‌ بارودۆخی كه‌ركوك ئاسای بكرێته‌وه‌.

ڕێبوار تاڵه‌بانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد  30 به‌ڕێوه‌به‌ری كورد له‌ كه‌ركوك له‌ كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاڕێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو به‌ داخه‌وه‌ دادگای كه‌تنی كه‌ركووك بڕیاری گرتنی منی داوه‌ بۆ شه‌ش مانگ، ئەوەش بڕیارێكی سیاسیه‌ ئه‌جێندای سیاسی عێراقی ئیقیلیمی له‌ پشته‌وه‌یه‌، نەدەبوو ئه‌و دادگایه‌ بكه‌وێته‌ ژێر ئه‌و فشارانه‌ و له‌ كاری پیشه‌یی خۆیان لابده‌ن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵوێستێكی سیاسییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان،  تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌، له‌به‌رامبه‌ر ریفراندۆم کە خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان پێداوه‌.

دوێنێ چوارشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی دادگای کەرکوک، به‌ غیابی ڕێبوار تاڵه‌بانی بڕیاریدا به‌ زیندانیكردنی 6 مانگی ڕێبوار تاڵه‌بانی ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت.بڕیاری زیندانیکردنی شەش مانگی بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک