ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
ریکلامی بازرگانی

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود : .ڕێبوار تاڵەبانی تەنها نییە و پشتگیری و پشتیوانی دەبین

کانونی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز 
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ باره‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنی ڕێبوار تاڵه‌بانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێدا هاتووه‌" ڕێبوار تاڵەبانی نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی کەرکوکی کردوە بەبێ جیاوازی . بۆیە ئەو دادگایە بە دادگایەکی تایفیگەری دەزانین ، نەک دادگای بەرگریکاری خەڵکی کەرکوک.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌شی هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات بۆیە ناکرێ گەلی کورد قبولی ووڵاتێکی بێ سیادە ی وەک عێراق بکات ، خاکەکەی داگیر بکات .ڕێبوار تاڵەبانی تەنها نییە و پشتگیری و پشتیووانی دەبین بە خۆمان و هێزەکانمانەوە بۆپاراستنی کەرکوک و خانەقین و شنگارو ناوچە دابڕاوەکان لەئێستاوە ئامادە ین. 
ده‌قی پایامه‌كه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
دوێنێ ، لەمیدیکانی عێراقەوە گوێبیستی هەواڵی دادگای کەرکوک بووین کە سزای بەسەر ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەوکالەت دەرکردوە،
لەکاتێکدا ڕێبوار تاڵەبانی بەدەنگی خەڵکی شاری کەرکوک هەڵبژێراوە ، بۆیە ئەو بڕیارە بڕیارێکە دوور له هەموو یاساو ڕێسایەک و بەبڕیارێکی نادادپەروانەرانەی لەقەڵەم دەدەین.
ڕێبوار تاڵەبانی نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک ی کردوە بەبێ جیاوازی . بۆیە ئەو دادگایە بە دادگایەکی تایفیگەری دەزانین ، نەک دادگای بەرگریکاری خەڵکی کەرکوک .
هەرکاتێک بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی ویستی بچێتە کەرکوک، ئەوا ئێمە بەهێزەوە لەگەڵی دەچینە کەرکوک، ئەوکات دادگای کەرکوک بابێت دادگای بکات.
ئێمە بەدادگای کەرکوک و دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێین هەر دوێنێ 26/12/2018 سەرۆکی ئەمریکا سنوری ئاسمانی عێراقی بەزاندن بەبێ ئەوەی هیچ کەس لەعێراقیەکان ئاگایان لەو سەردانەی سەرۆکی ئەمریکا بوبێ بۆ عێراق، بەمەش گەورەترین سوکایەتی کرد بەعێراق و سەروەری عێراق ئەی دادگای فیدراڵی بۆ وورتەی لەدەم دەرنەهات و بە پێشێلکاری و بەزاندنی سەروەری عێراق سزای ترامپی نەدا؟ تەنانەت سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراقیش لە ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکاوە گوێبیستی هاتنەکەی ترامپ بوون بۆ عێراق، 
گەر عێراقیەکان نەختێک شکۆیان هێشتبێتەوە بو خۆیان دەبێ سوپاکەی ئەمریکا دەرپەڕێنن لەعێراقدا،
دەسەڵاتدارانی عێراقیش هێند دەستەمو بوون ناتوانن هیچ کاردانەوەک بنوینن .
بۆیە ناکرێ گەلی کورد قبولی ووڵاتێکی بێ سیادە ی وەک عێراق بکات ، خاکەکەی داگیر بکات .ڕێبوار تاڵەبانی تەنها نییە و پشتگیری و پشتیوانی دەبین بە خۆمان و هێزەکانمانەوە بۆپاراستنی کەرکوک و خانەقین و شنگارو ناوچە دابڕاوەکان . لەئێستاوە ئامادە ین .
محمد حاجی محمود
گوڵەخانە
2018/12/27