داوا ده‌كرێت ڕێگای سه‌یدسادق – سلێمانی به‌كار نه‌هێنرێت

کانونی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ هۆی باران بارینی به‌رده‌وام و دروستبونی لافاو هاتوچۆی سه‌یدسادق داوا له‌ شۆفێران ده‌كات ئه‌و ڕێگایه‌ به‌كار نه‌هێنن.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی هاتوچۆی سه‌یدسادق شۆفێران ئاگادرده‌كاته‌وه‌ به‌ هۆی مه‌ترسی دروستبونی لافاو له‌سه‌ر ڕێگای سه‌یدسادق – سلێمانی به‌ تایبه‌ت نزیك كۆمپانیای ئارده‌كه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ به‌كار نه‌هێنن بۆ هاتوچۆ.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی شۆفێران ڕێگای هه‌له‌بجه‌ی تازه‌ یان ڕێگای گوندی موان بۆ كانی پانكه‌ به‌كار بهێنن.