ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود

قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ داواكاریه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستایانی ئاینی ده‌كات

کانونی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
قائیمقامى قه‌زای چەمچەماڵ داوایه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستایانی ئاین ده‌كات كه‌ له‌ وتاری ئه‌مرۆ هه‌ینی هانی هاوڵاتیان و به‌رپرسان بده‌ن لێدوان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه‌ده‌ن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سێوان قادر.

ڕەمەک ڕەمەزان قادر، قایمقامی قه‌زای چەمچەماڵ لە نوسراوێکدا كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌تووه‌ تێدا دۆسیەى (سێوان قادر) لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدایەو لەبەردەستی دادگایە، دەبێت چاوەڕوانى یاسا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین بۆ یەکلایی کردنەوەى کێشەکە.

له‌ نوسراوه‌كه‌ی قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هاتووه‌ كارێكی شه‌رعی و په‌سه‌نده‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوڵاتێكی چه‌مچه‌ماڵ گومان و تۆمه‌ته‌ ناڕاسته‌كان له‌ چه‌مچه‌ماڵ دووربخاته‌وه‌ داكۆكی له‌ هه‌موو ئاكاره‌ جوانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و چه‌مچه‌ماڵیه‌كان ده‌كات.

ئەلبوومی وێنەکان