Error: No articles to display

به‌ وێنه‌... دروستبونی لافاو له‌سه‌ر ڕێگای سه‌یدسادق سلێمانی

کانونی یەکەم 28, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی 28ی كانونی یه‌كه‌م به‌ هۆی بارانی به‌رده‌وام لافاو له‌ سه‌ر ڕێگای سه‌یدسادق سلێمانی و ڕێگای سه‌یدسادق قه‌زای شاره‌زوور دروستبوو.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هاتوچۆی سه‌یدسادق داوای له‌ شۆفێران كرد كه‌ ڕێگای سه‌یدسادق سلێمانی به‌كار نه‌هێنن بۆ هاتوچۆكردن به‌ تایبه‌ت نزیك كۆمپانیای ئارده‌كه‌ له‌ به‌ر مه‌ترسی دروستبونی لافاو.

تائێستا هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و جێگایانه‌ی كه‌ مه‌ترسی دروستبونی لافاوی لێده‌كرێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌یش ئه‌گه‌ری بارینی باران هه‌یه‌.

ئەلبوومی وێنەکان