چاره‌سه‌ری ئاوی خواردنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش ده‌كرێت

کانونی یەکەم 29, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند كێشه‌ی ئاوی سلێمانی و شۆڕش و چه‌مچه‌ماڵ و بازیان و ته‌كیه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی كانونی یه‌كه‌م هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تى عێراق بەڵێنیداوە، هاوكاربن بۆ درورستكردنى به‌نداوى خێوه‌ته‌ كه‌ كێشه‌ى له‌100% ئاوى  سلێمانی، شۆڕش و چەمچەماڵ و بازیان و تەکیە چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ناوبراو وتیشی گه‌ر حكومه‌تی عێراق هاوكاریا نه‌كه‌ن ئه‌وا له‌ ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
پارێزگاری سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌ سلێمانی ده‌بێت به‌ نداوی لاوه‌كی دروستبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و به‌نداوی دووكان كه‌مبێته‌وه‌، تائیستا به‌ به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی بارانبارین 5 هێنده‌ی ساڵی ڕابردوو باریه‌وه‌.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو به‌نداوی قوله‌ ڕه‌یسی به‌ هۆی لافاو ڕوخاوه‌ چاكده‌كرێته‌وه‌.