سبه‌ی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت

کانونی یەکەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ 31ی كانونی یه‌كه‌می ڕاگه‌یاند ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ له‌ كاتی جیاوازدا به‌ ئاستی جیاواز ، هه‌روه‌ها به‌فربارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ شاخاویه‌كان ده‌بارێت.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو سبه‌ی نزمترین پله‌ی گه‌رمی له‌ دهۆك سفر پله‌ی سیلیزی بێت.

ئەلبوومی وێنەکان