ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
ریکلامی بازرگانی

له‌ هه‌ولێر ڕێژه‌ی تاوان كه‌می كردووه‌

کانونی یەکەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

 به‌ به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو رێژه‌ی تاوان له‌ شاری هه‌ولێر كه‌میكردووه‌.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری تاوانه‌كانی ساڵی 2018ی هه‌ولێری بڵاوكرده‌وه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد به‌ گشتی رێژه‌ی تاوان كه‌میكردووه‌.

وتیشی له‌ ساڵی 2018، 44 حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراون و 41 حاڵه‌تیان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌ و ته‌نها 3 كه‌یس ماوه‌ تاوانباره‌كانییان ده‌ستگیر بكرێن، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017 رێژه‌كه‌ دابه‌زیوه‌ كه‌ ساڵی  پار 64 حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌.

ڕائید هۆگر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ ساڵی 2018، ته‌نها 34 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆماركراوه‌، له‌وه‌ش 24 حاڵه‌تیان پیاو بوونه‌ و 10 حاڵه‌تیش ئافره‌ت.

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك پۆلیس باسی ده‌كات، ته‌نها 22 حاڵه‌تی خۆسووتاندن، تۆماركراوه‌، له‌وانه‌ش 16 حاڵه‌ت ئافره‌ت بووه‌ و 6یان پیاو، ئه‌وه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ رێژه‌كه‌ی له‌ چاو ساڵی 2017 دابه‌زیوه‌، كه‌ تێیدا 28 حاڵه‌تی خۆسووتاندنی ئافره‌تان تۆماركرابوو.

له‌ باره‌ی خۆكوشتنی ئافره‌تان له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر وتی وه‌ك له‌ ئاماره‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، 21 كه‌یس له‌ ساڵی 2018 تۆمار كراوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش، 20 كه‌یسیان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌، ته‌نها 1 كه‌یس ماوه‌، ئه‌ویش لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌.

وتیشی كوشتنی ژنان له‌ ساڵی 2018 ته‌نها 21 ئافره‌ت كوژراون، ئه‌وه‌ش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017 كه‌میكردووه‌ كه‌ تێیدا 26 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌.