Error: No articles to display

واده‌ى سه‌ردانیکردنى ڕاگیراوان بۆ ڕۆژانى جه‌ژن ڕاگه‌یه‌نرا

ئاب 20, 2018

پلان و ڕێنماییه‌کانى به‌شى پۆلیسى گرتن و گواستنه‌وه‌ى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بۆ سه‌ردانیکردنى ڕاگیراوان له‌ ڕۆژانى جه‌ژنى قورباندا به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌یه‌ :

به‌پێى ئه‌و ڕێنماییانه‌ى دانراوه‌ له‌به‌شى پۆلیسى گرتن و گواستنه‌وه‌ى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز سه‌ردانیکردنى راگیراوان نیه‌.

له‌رۆژى دووه‌مى جه‌ژندا سه‌ردانیکردن ته‌نها بۆ ژنانه‌و،

له‌رۆژى سێهه‌مى جه‌ژندا سه‌ردانیکردن تایبه‌ته‌ به‌ پیاوان .

له‌ رۆژانى جه‌ژندا ده‌بێت سه‌ردانیکه‌ر پابه‌ند بێت به‌یاساو رێنماییه‌کانى ناو به‌ندیخانه‌وه‌.