Error: No articles to display

پارێزگای سلێمانی پێویستی به‌ مریشكی هاورده‌ نییه‌

کانونی یەکەم 30, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، ھاوردەی بەروبوومی ئاژەڵی دیاری دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرھەمەکان ھاوردە دەکرێت. 

لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕایگه‌یاند بەلەبەرچاووگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو داوە بۆ مانگی کانونی دووەم .

 رزگار حمد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو بۆ مانگی یەک پیویستمان بە مریشکی ھاوردە نیە بەھۆی زیاد بونی بەرھەمی ناوخۆ لە کێڵگە پەلەوەریەکان, بڕی بەروبومە ھاوردەکراوەکان بریتی یە لە ٨٠٠ تۆن ماسی، ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ٥١٠ تۆن ھێلکە، ھەروەھا رێگە بە ھاوردەکردنی ١٥٠٠٠ ھەزار سەر ئاژەڵی زیندوو بۆ مانگی ئایندە دەدرێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی