جه‌ماوه‌رنیوز ئاماری مردن و له‌ دایكبوون له‌ قه‌زای شاره‌زوور بڵاوده‌كاته‌وه‌

کانونی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له‌ قه‌زای شاره‌زوور له‌ ساڵی 2018دا 41078 نه‌خۆش سه‌ردانی كردووه‌.

كه‌مال ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند كۆی گشتی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش بۆ ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور بریتییه‌ له‌ 79962 كه‌س بووه‌ له‌ ساڵی 2018دا.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ 279 نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدراوه‌ له‌ ساڵی 2018دا.

له‌ باره‌ی ئاماری مردن و له‌ دایكبوون له‌ قه‌زای شاره‌زوور كه‌مال ئه‌حمه‌د هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد 99 منداڵ له‌ دایك بووه‌ و 69 كه‌س مردووه‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ تۆمار كراوه‌.