حزبی سۆسیالیست داوای دانانی پارێزگارێكی كورد ده‌كات

کانونی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز
 رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۳۰یكانونی یه‌كه‌می ۲۰۱٨ حزبە کوردستانییەکانی شاری کەرکووک لەسەر داوای ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک - گەرمیانی پ.د.ك لە شاری هەولێر کۆبوونەوە.
مامۆستا ڕه‌سوڵ ڕه‌ئوف، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند وه‌ك حزبی سۆسیالیست هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئاسیكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌ به‌ به‌ دانانی پاڕێزگارێكی كورد.
وتیشی وه‌ك حزبی سۆسیالیست هه‌موو كات هه‌وڵی ئه‌وه‌مانداوه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ ناكۆكن لێكیان نزیكبكه‌ینه‌وه‌، داواشمان كردووه‌ ململانیه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد نه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ بۆ كه‌ركوك ئه‌وه‌ی ڕویداوه‌ له‌ كه‌ركوك كورد زیانمه‌ند بووه‌ و عه‌ره‌به‌كان پله‌ و پۆسته‌ باڵاكانیان بۆخۆیان بردووه‌.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد به‌لامانه‌وه سه‌یره‌ پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌ نین له‌سه‌ر كه‌سێك ڕێكبكه‌ون بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ، به‌ڵام پێكه‌وه‌ ڕێكده‌كه‌ون له‌ پێكهێنانی حكومه‌تدا.
وتیشی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ داوای ده‌كه‌ین ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوكه‌ و ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌ كارنامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی هاتووه‌ نابێت له‌ هیچ شارێك ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی بونی هه‌بێت، بۆیه‌ ناكرێت كه‌ركوك ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی حكومی بكات.
مامۆستا ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو وه‌ك حزبی سۆسیالیست به‌لامانه‌وه‌ گرنگ نییه‌ كێ ده‌بێت به‌ پارێزگار گرنگه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ پارێزگار هه‌موو حزبه‌كان پشتیوانی لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووبێت وه‌ك حزبی سۆسیالیستیش پاڵپشتی ته‌واوی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر خستنی كاره‌كانی.
مامۆستا ڕه‌سوڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی یه‌كێتی و پارتی ، چونكه‌ ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێزن ، پێویسته‌ ئه‌م دۆخه‌ی كه‌ركوك به‌و شێوه‌یه‌ نه‌هێڵرێته‌وه‌، چونكه‌ كه‌ركوك قوربانی گه‌وره‌ی له‌ پێناودا دراوه‌.
وتیشی خاڵی گومورگی دانراوه‌ له‌ نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێر و سلێمانی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا نرخی شتومه‌ك له‌ كه‌ركوك له‌ ته‌واوی شاره‌كانی تری عێراق گرانتره‌ ئه‌م خاڵی گومورگیانه‌ ڕووی سیاسی و ئابووری هه‌یه‌ ، پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ دانانی پارێزگارێك و كۆتایپێهێنانی حكومی سه‌ربازی له‌ پارێزگای كه‌ركوك.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كه‌ركوك: 
لە ئەنجامی گفتوگۆ و راگۆرینەوە ئەم خالانەی لای خوارەوە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بوو:
۱- ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئیداری شاری کەرکووک و رادەست کردنەوەی بە کەرکووکییەکان .
۲- داوا دەکەین ئەو بارە سەربازییەی سەر شارەکە هەلبگیرێت .
۳- کۆبوونەوە داوا دەکات دادگای کەرکووک لە کاروباری سیاسییەوە تێوە نەگلێت بە نموونە لە کەیسی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک .
حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی شاری کەرکووک:
پارتی دیموکراتی کوردستان
حزبی زەحمەت کێشانی کوردستان
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان 
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
حزبی شوعی کوردستان 
بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان

ئەلبوومی وێنەکان