شاره‌وانی سلێمانی له‌ ساڵی 2018دا 12 ملیار داهاتی هه‌بووه‌

کانونی یەکەم 31, 2018

جه‌ماوه‌رنیوز

ئەبوبەکر تەیب، بەرپرسی بەشی پرۆژه‌كانی شارەوانى سلێمانى له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند گۆڕستانی نوێی سلێمانی دراوە بە کەرتی تایبەت و لە ئێستادا ڕێکارە یاساییەکانی لە تەواوبوندایە.

ناوبراووتیشی لە ئێستادا پرۆژەی راکێشانی کارەبا و ئاو بۆ گۆڕستانی نوێی سلێمانی لەگەڵ ڕێکارە یاساییەکانی لە تەواوبوندایە، و لە ماوەی داهاتودا کار بۆ کردنەوەی گۆڕستانێکی نوێ لە رۆژئاوای شارەکە دەکەن.

وتیشی لە ئێستادا گۆڕستانی نوێی سلێمانی دراوە بە کەرتی تایبەت.

ئەبوبەکر تەیب هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ساڵی 2018 دا  12 ملیار دینار داهاتیان هه‌بووه‌ و خەرجیییه‌كانیش زیاتر بووه‌ له‌ 44 ملیار دینار..

وتیشی شاره‌وانی سلێمانی له‌ساڵی 2018دا (33) پڕۆژەیان بە بڕی حه‌وت ملیار دینار و لەسەر بودجەی پارێزگاش چوار پڕۆژەیان بە بڕی 460 ملیۆن دینار خستۆته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌