Error: No articles to display

په‌یامى پیرۆزبایى عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌

ئاب 20, 2018

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه‌ به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود په‌یامێکى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى موسڵمانان وهاوڵاتیان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌کات ،ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌ناوى خواى گه‌وره‌ى میهره‌بان

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ هه‌موو موسڵمانانى کوردستان و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان ده‌که‌م .

هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له‌ حاجیانى کوردستان ده‌که‌م و له‌ خواى گه‌وره‌ داواکارم حه‌ج و عیباده‌تیان قبوڵ بکات

هیوادارم جه‌ژنى قوربان ببێته‌ مایه‌ شادى و خۆشى بۆ هه‌موو لایه‌ک و ڕۆژانى داهاتوو پڕبن له‌ ئارامى و خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیانى کوردستان

هیواى جه‌ژنێکى پڕ له‌ کامه‌رانى و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ده‌خوازم

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود