به‌رپرسێكی ئه‌منی كه‌ركوك دوورخرایه‌وه‌

کانونی دووەم 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌منی كه‌ركوك ده‌گۆڕێت.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌، عەمید روکن حەیدەر عوبەیدی کراوەتە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی 2ی تایبەت لە کەرکوک و لیوا روکن مەعن سەعدی کراوەتە فەرماندەی 2ی تایبەت لە بەسرە. 
لیوا روکن مەعن سەعدی لەدوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە بەرپرسی یەکەمی دۆسیەی ئەمنی کەرکوک بوو. 

عەمید روکن حەیدەر عوبەیدی:
- دەرچووی خولی 82ی کۆلیژی سەربازییە لە ساڵی 1997.
- لە کەتیبەی تۆپی دوورهاوێژ بووە لە سەردەمی رژێمی سەدام.
- دوای هەڵوەشاندنەوەی سوپای پێشوو لە 2003 چووەتەوە ماڵەوە و دواتر گەڕاوەتەوە نێو دەزگای دژەتیرۆر.