Error: No articles to display

نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ مانگی 12 دیاریكرا

کانونی دووەم 02, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگه‌یاند، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی كانونی یەكەم (42) دینار دەبێت.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە (42) دینار بۆ مانگی (12)ی 2018 دیاریكرا.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو مۆلیدەكان بەتێكڕایی لەنێوان (240) بۆ (255) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لە نێوان (10.000)  بۆ (11.000) هەزار دینار دەبێت

له‌ باره‌ی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ كانونی دووه‌می 2019، هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر (2:00)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1:00)شەو، بەیانیان كاتژمێر (7) بەیانی دەبێت، لەو كاتانەدا كارەبای نیشتیمانی نەبوو مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەن، بەڵام بۆ خشتەی رۆژانی هەینی و پشووەكان، مۆلیدەكان بەیانیان كار ناكەن و لە بڕی ئەوە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆیان كارەبا بۆهاووڵاتیان دابین دەكەن.