واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ ڕاگه‌یه‌نرا

کانونی دووەم 02, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 7ی كانونی دووه‌م ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی موچه‌ وه‌رده‌گرێت و دوای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ موچه‌ وه‌رده‌گرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند هه‌موو 30 ڕۆژ جاریك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كه‌ن.

 

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو مامۆستایانی ناڕازی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویانكرده‌وه‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ لانه‌برێت  خۆپشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.