Error: No articles to display

حکومه‌تى هه‌رێم داوا له‌ لایه‌نه‌کان ده‌کات به‌ یه‌کڕیزى بچنه‌ به‌غداد

ئاب 20, 2018

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستاندا له‌ په‌یامێکیدا که‌ به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه‌ بڵاوکردۆته‌وه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌کان ده‌کات به‌ یه‌کڕیزه‌ بجه‌نه‌ به‌غدا.

له‌ په‌یامه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هاتووه‌ جه‌ژنى قوربان له‌ کاتێکدا دێته‌وه‌ که‌ له‌ عێراق هه‌وڵه‌کانى پێکهێانى حکوومه‌تێکى تازه‌ ده‌ستیان پێکردووه‌، هیوادارین لایه‌نه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى گه‌لى کوردستان بخه‌نه‌ پێش هه‌موو شتێکى دیکه‌وه‌ و یه‌کڕیز و ته‌با بن تاکو له‌ ئاست چاوه‌ڕوانیى گه‌لى کوردستاندا بن و به‌ به‌رنامه‌یه‌کى کوردستانییانه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانى گه‌له‌که‌مان ئاماده‌ کرابێت، پێکه‌وه‌ وه‌ک تیمێک ڕوو بکه‌نه‌ به‌غدا، حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیرییان ده‌کات.