Error: No articles to display

كه‌مترین نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور دیاریكرا

کانونی دووەم 03, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ به‌راورد به‌ ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان نرخی ئه‌مپێری كاره‌با له‌ قه‌زای شاره‌زوور به‌ كه‌مترین پاره‌ دیاریكرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌وه‌ ڕزگار غه‌فوور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ باشتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی قه‌زای شاره‌زوور و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گرنگیدانمان به‌ كه‌رتی كاره‌با له‌ ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانماندایه‌ نرخی یه‌ك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ مانگی 12 له‌ قه‌زای شاره‌زوور له‌ نێوان (6 بۆ 7) هه‌زار دیاریكراوه‌، به‌و پێیه‌ی كه‌ كاره‌بای گشتی له‌ قه‌زاكه‌مان تا ڕاده‌یه‌ك له‌ دۆخێكی باشدایه‌ و به‌هه‌وڵی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سیسته‌می جۆزه‌ له‌ قه‌زاكه‌ماندا په‌یڕه‌وكراوه‌ و هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وام  بۆ باشتركردنی كاره‌با له‌ قه‌زاكه‌ماندا.

قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد هاوڵاتیانی قه‌زای شاره‌زوور دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ لیژنه‌كانی مۆلیده‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ چاودێریكردن و به‌دواداچونی كێشه‌ی هاوڵاتیان.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ (11) هه‌زار دینار دیاریكرا.