Error: No articles to display

له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌به‌رێكی كورد له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه‌

کانونی دووەم 03, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ڕۆژی  پێنج شەممە 3ی كانونی دووه‌م ھێزێکی سەربازیی چووە سەر بەڕەێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی کەرکوک و کەسێکی عەرەبی بە زەبری هێز لە جێگای بەڕێوەبەرە كورده‌كه‌ دانا.

پێشتر وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق. بڕیاری گۆڕینی بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی شاری کەرکوکی بەناوی ناسیح جابر شوانى دابوو، بەڵام دواتر چەند پەرلەمانتارێکی کورد لەگەڵ وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کۆبوونەوە و  کارکردن بەو نووسراوە راگیرا.

بەڵام راکان جبووری، پارێزگاری کەرکوک به‌ وه‌كاله‌ت رایگەیاند، کار بە نووسراوە کۆنەکە دەکەن و دەبێت بەڕێوەبەرە کوردەکە لاببرێت چونکە وەزارەت هیچ رێنمایەکی نوێی نەناردووە لەسەر راگرتنی گۆڕانکارییەکان.

له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند 30 به‌ڕێوه‌به‌ری كورد له‌ كه‌ركوك له‌ كاره‌كانیان دوورخراونته‌وه‌ .

له‌لایه‌كی تریش كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردیه‌كان له‌ كه‌ركوك و هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو له‌ پێناو گه‌شتن به‌ ڕێكه‌وتن له‌ نێوان لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان دانانی پارێزگارێكی كورد و كارا كردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك