Error: No articles to display

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : هیوادارم ئه‌م بۆنه‌یه‌ بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى ته‌بایى و برایه‌تى و یه‌کخستنى ته‌واوى نێو ماڵى کوردى

ئاب 20, 2018

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز له‌په‌یامێکدا وێرَایى پیرۆزبایى هیواى خواست ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌شه‌پێدان و قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى ته‌بایى و برایه‌تى و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کخستنى ته‌واوى نێو ماڵى کوردى، ئه‌مه‌ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌:

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان

‎به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایى و وه‌فا ئاراسته‌ى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌که‌م ، به‌تایبه‌ت که‌سوکارى شه‌هیدانى به‌رگرى له‌خاکى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى کوردستان.

پیرۆزبایى له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیهان ده‌که‌ین .پیرۆزبایى له‌حاجیانى کوردستان ده‌که‌ین به‌بۆنه‌ى جێبه‌جێکردنى فه‌ریزه‌ى حه‌ج .

‎هیوادارم ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌شه‌پێدان و قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى ته‌بایى و برایه‌تى و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کخستنى ته‌واوى نێو ماڵى کوردى، و پێکه‌وه‌ ئارامى و ئۆقره‌یى زیاتر بۆ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان و دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستان دابین بکه‌ین و وه‌ک چه‌پکه‌ گوڵێک که‌ هه‌موو ره‌نگ و بۆنه‌کان تیایدا به‌شدارن رووى گه‌شى دیموکراسى کوردستان و گه‌له‌که‌ى پیشانى وڵاتانى ناوچه‌که‌و جیهان بده‌ین.

به‌هیواین جه‌ژنى ئه‌مساڵ جه‌ژنى به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى گه‌له‌مان بێ ،کۆتایى به‌ قه‌یران و دڵه‌راوکێى بھێنرێت، خه‌ڵکى به‌ئارامى و دیموکراسیانه‌ ئه‌رکه‌کانى ڕۆژانه‌یان به‌رنه‌سه‌ر بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنى ئه‌زمونى دیموکراسى له‌ حوکمڕانى حوکمه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا.
‎دووباره‌ جه‌ژنى قوربان له‌ هه‌موان پیرۆز بێت .


دڵسۆزتان
‎محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود
20-8-2018