ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود

به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ پێشوازی له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كات

کانونی دووەم 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ هه‌ینی 4ی كانونی دووه‌می 2019 به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ پێشوازی گه‌رمی له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود كرد.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵویستی و ته‌بایی نێو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم كرده‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێزان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئارامی و ئاسایشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا ئه‌وه‌ خرایه‌ڕوو ئه‌م قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌ك ده‌نگی هه‌یه‌ بۆ به‌ دیهینانی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان و هه‌ر جۆره‌ ناكۆكیه‌ك له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌ به‌رژه‌وه‌ند هیچ لایه‌كدا نابێت و به‌ زیان بۆ ته‌واوی كوردستان ده‌شكێته‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌  پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌ له‌ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌ مافه‌كانی خۆی بگات و ئه‌وه‌شیان خسته‌روو كه‌ ده‌بێت به‌ هه‌موو لایه‌ك كار بكه‌ن بۆ وه‌دیهێنانی مافه‌كانی كورد .