له‌ به‌غداد شه‌ڵه‌ته‌رێكی ئافره‌تان گڕیگرت

کانونی دووەم 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌هۆی گڕگرتنی شه‌ڵته‌رێكی داڵده‌دانی ئافره‌تان له‌ به‌غداد ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت سوتان.

 ئه‌مرۆ هه‌ینی 4ی كانونی دووه‌م له‌ ئه‌نجامی به‌ شه‌ڕهاتنی دوو ئافره‌ت له‌ شه‌ڵته‌ره‌كه‌دا له‌ ئه‌نجامدا ئافره‌تێكیان گڕی له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات و به‌و هۆیه‌وه‌ 6 ئافره‌ت گیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 20 ئافره‌تی دیكه‌ بریندار بوون.