Error: No articles to display

له‌ خورماتوو داعش هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر سوپاى عێراق

ئاب 21, 2018
به‌ هۆى هێرشێکى چه‌کدارانى داعش له‌ سنورى شارۆچکه‌ى دووزخورماتوو بۆ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌ جێگیرکراوه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ سه‌ربازێک کوژراو دوو سه‌ربازى دیکه‌ش برینداربوون.
 
عه‌لى حوسه‌ینى وته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناوچه‌که‌ هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: چه‌کدارانى داعش له‌ ڕۆژئاواى شارۆچکه‌ى دووزخورماتوو په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌کانى سوپاى عێرقییاندا وله‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێکى تورکمانى دانیشتووى ناوچه‌که‌ کوژرا.
 
ووتیشى: هیچ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌کانى داعش نه‌گه‌یشتوته‌ ده‌ست هێزه‌ ته‌ناهییه‌کان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت له‌ دواى په‌لاماره‌که‌یان هه‌ڵهاتن وناوچه‌که‌یان به‌جێهێشت .
 
له‌ لاى خۆشیه‌وه‌ محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو به‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: له‌و په‌لاماره‌ى چه‌کدارانى داعش بۆ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ سنورى شارۆچکه‌ى خورماتوو سه‌ربازێک کوژراو دوو سه‌ربازى دیکه‌ش برینداربوون وشه‌ره‌که‌ش ماوه‌یه‌کى درێژى خایاند که‌ تێدا داعش چه‌کى سوک ومام ناوه‌ندى به‌کارهێناو دواتریش پاشه‌کشه‌یان کردو ناوچه‌که‌یان به‌جێهێڵا به‌بێ ئه‌وه‌ى کوژراو برینداریان هه‌بێت.