ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌كراوه‌

کانونی دووەم 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بریار ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 8ی كانونی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبێته‌وه‌ بۆ ته‌واو كردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی.

تائێستا هه‌ردوو هاوپه‌یمانی (چاكسازی و بونیاد) ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر متمانه‌دان به‌ وه‌زیری ناخۆ و و وه‌زیری به‌رگری.

هاوپه‌یمانی چاكسازی دژی كاندید كردنی فالح فه‌یازن بۆ وه‌زیری ناخۆ و داوای گۆڕینیان كردووه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هاوپه‌یمانی بونیادیش سووره‌ له‌سه‌ر كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناخۆ.

له‌ دانیشتنی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناكۆكی كه‌وته‌ نێوان ئه‌ندامانی هه‌ردوو هاوپه‌یمانی چاكسازی و بونیاد، پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو نه‌توانرێت كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدی ته‌واو بكرێت و متمانه‌ بدرێت به‌ هه‌ر سێ وه‌زیری ناخۆ و به‌رگری داد.