به‌ هه‌وڵی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود كادیرا ده‌ستگیركراوه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئازاد كران

کانونی دووەم 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی پارتی و یه‌كێتی كۆبنه‌وه‌ بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ئازادكردنی كادیرانی ئه‌و دوو حزبه‌.
له‌ ئێستادا كادیرانی ئه‌و دوو حزبه‌ ئازادكران.
شایه‌نی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ رۆژی 4ی كانونی دووه‌می 2019 به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆبیه‌وه‌ و پێشتریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارتی كۆبیه‌وه‌ بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و دوو حزبه‌ له‌ پێناو ئاشتی و ته‌بایی له‌ نێو هه‌رێمی كوردستان.