ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود

ئه‌مریكا هاوكاری سه‌ربازی ده‌گه‌یه‌نێته‌ هێزه‌كانی سوریا دیموكرات

کانونی دووەم 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌بوبه‌كر موهه‌ندیس،جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا ته‌نها قسه‌یه‌.

ناوبراو وتیشی پێویسته‌ ئه‌مریكا عێراق به‌جێبهێڵێت و ئه‌مریكا 7 ترلیۆن دۆلاری له‌ عێراق خه‌رجكردووه كه‌چی ترامپ به‌ ترسه‌وه‌ سه‌ردانی عێراق ده‌كات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كوردانی سوریا ده‌زانن ئه‌مریكا متمانه‌ی نییه‌. ‌‌

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ینزی گراهام، سیناتۆری ئەمەریکا دەڵێت: دەبێت ئەمەریکا گەرەنتی ژیانی کوردەکان بکات.

گراهام هەفتەی رابردوو لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، کۆبووەوە و دوا و بەدوای ئەو کۆبوونەوەیەش، سیاسەتی ئەمەریکا لە سووریا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ئەو سیناتۆرەی ئەمەریکا رایگەیاند: "ئێمه‌ له‌ سووریا سێ ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌، یه‌كه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر كاتێك كشاینه‌وه‌ ده‌بێ گەرەنتی پاراستنی كوردەکان بکرێت و كورد رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژیی نه‌بێته‌وه‌.

دەشڵێت: "ئێمه‌ پێویستمان به‌ پلانێكه‌ بۆ پاراستنی كورد له‌ ده‌ست توركه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش".

لەبارەی خاڵی دووه‌م و سێیەم، گراهام رایگەیاند: "ده‌بێت دڵنیابین له‌وه‌ی داعش سه‌رهه‌ڵنه‌داوه‌ته‌وه‌ له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان و هه‌روه‌ها رێگه‌ش نه‌ده‌ین ئێران ببێته‌ براوه‌ی ئه‌م بڕیاره"‌.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە: "دوای بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كشاندنەوەی سەربازانی لە سووریا، بۆ جاری سێیەم ئەو وڵاتە كاروانی ھاوكارییە سەربازییەكانی ناردە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە لە رۆژھەڵاتی رووباری فورات".

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو كاروانە سەربازییە پێكدێت لە 150 ئۆتۆمبێل و زریپۆش و ھاوكاری لۆجیستی و سەربازیی.

هەسەدە هێشتا لە شارۆچکەی هەجین کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سووریا و نزیک سنووری عێراق، جەنگی دژ بە داعش دەکات و بۆ ئەوەش هێزەکانی هاوپەیمانان بە هێرشی ئاسمانیی پاڵپشتییان دەکەن.