Error: No articles to display

که‌رکوک... دووکه‌س به‌زۆر ئۆتۆمبیل له‌هاوڵاتیه‌کى کورد ده‌سێنن

ئاب 21, 2018

 

له‌ لایه‌ن دوو که‌سى نه‌ناسراوه‌وه‌ ئۆتۆمبیلى هاوڵاتییه‌کى کورد له‌ نزیک شارى که‌رکوک ده‌دزرێت.
 
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى دوو که‌سى نه‌ناسراو ئۆتۆمبیلى هاوڵاتییه‌کى کوردیان به‌ ناوى عه‌بدولوه‌هاب به‌کر له‌ شارى که‌رکوک به‌ کرێ ده‌گرن به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنیان له‌ شارى که‌رکوکه‌وه‌ بۆ شاره‌دێى له‌یلانى نزیک شاره‌که‌ ، له‌ ڕێگادا ده‌ست به‌ سه‌یاره‌که‌دا ده‌گرن وده‌یده‌زن وپێى به‌ره‌و شوێنێکى نادیار هه‌ڵدێن.
 
ووتیشى: ئۆتۆمبیله‌که‌ له‌ جۆرى که‌یا بارهه‌ڵگرى ڕه‌نگ سپییه‌ وله‌ ئێستاشدا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانى ناوچه‌که‌وه‌ گه‌ڕان وبه‌دواداچون ده‌ستى پێکردووه‌ به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ وده‌ستگیر کردنیان وگه‌ڕانه‌وه‌ى ئۆتۆمبیله‌که‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ى.