پارتی و یه‌كێتی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌میان تاوتوێكرد

کانونی دووەم 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 14ی كانونی دووه‌م هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجامدرا.

له‌ دوای كۆنه‌وه‌كه‌ی كه‌مته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند:  لە کۆبونەوەکە باسمان لە کێشەکانی کەرکووک و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کردووە. دەبێت پەلەش بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت.

ناوبراو وتیشی پێویستە بڕیارەکانی پێکهێنانی حکومەت بچنە قۆناغی کرداریی و پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەشی لێکتێگەشتن پێکدەهێنن.

له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانڕایگه‌یاند کێشەکانی پارتی و یەکێتی زەق نبوون، بەڵکو گەورە کراون.