واده‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی له‌ سلێمانی بۆ توركیا ئاشكرا ده‌كرێت

کانونی دووەم 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند 24ی كانونی دووه‌م گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و وڵاتی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی تایبەتی تورکش ئێرلاین سەردانی فڕۆکەخانەیان کرد بۆ دڵنیابوون لەو رێکارانەی لەناو فڕۆکەخانەدا کە تایبەتە بەرێکخستنی گەشتەکان و سەردانی هەموو بەشەکانی فڕۆکەخانەیان کرد.

ناوبراو وتیشی شاندی تورکش ئێرلاین بەڵێنیاندا بەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو نوسراوەی کە لە 29-9-2017 بۆ هەڵپەساردنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی تورکیاوە دەرکراوە هەڵبوەشێننەوە و گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.