سه‌ركونسوڵی كوێت سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ده‌كات

کانونی دووەم 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 14ی كانونی دووه‌م له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ ئاماده‌بونی ڕزگار غه‌فوور، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پێشوازیان له‌ د. عومه‌ر كه‌ندی، سه‌ركونسوڵی كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوریان كرد.
له‌ دیدارێكدا باسیان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وڵاتی كوێت كرد هه‌ردوو لا هیوایان خواست په‌یوه‌ندی هه‌ردوو لا به‌هێز بێت له‌ ڕووی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و كه‌لتوریه‌وه‌.

ئەلبوومی وێنەکان