وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌شته‌ هه‌ولێر

کانونی دووەم 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌شته‌ هه‌ولێر.

ژان ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌شته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ نێچیره‌ڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كۆبێته‌وه‌ و سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سروربارزانی، ڕاسپێردراو بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبێته‌وه‌ .

ژان ئیف لۆدریان، له‌ كابینه‌ی فرانسۆ هۆرلاند وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا بووه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ هۆرلاند سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌..