سبه‌ی موچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

کانونی دووەم 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌ران.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌و‌تووه‌ سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ 16ی كانونی دووه‌م موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و ناخۆ و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئیستادا موچه‌ی مانگی 10ی 2018 دابه‌شده‌كات و وه‌زیری دارایی رایگه‌یاند هه‌موو 30 ڕۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.