که‌سێک به‌تۆمه‌تى ته‌قه‌کردن له‌ئوتومبێلێک ده‌ستگیر کرا

کانونی دووەم 16, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند : هێزه‌کانى به‌شى پۆلیسى قه‌ره‌داغ تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیرکرد که‌ ته‌قه‌ى له‌ئوتومبیلێک کردبوو.

دواى ئه‌وه‌ى که‌سێک له‌ناو قه‌زاى قه‌ره‌داغ په‌شێوى دروست ده‌کات و ته‌قه‌ له‌ئوتومبیلێک ده‌کات، پاش ئاگادارکردنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پۆلیس، له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا توانرا ده‌ستگیر بکرێت.

له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌که‌ به‌فه‌رمانى دادوه‌رو به‌پێى ماده‌ى 431 له‌یاساى سزادانى عێراقى به‌نده‌و له‌لایه‌ن به‌شى پۆلیسى قه‌ره‌داغه‌وه‌ په‌ڕاوى لێکۆڵینه‌وه‌ى بۆ کراوه‌ته‌وه‌.