به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران کۆبونه‌وه‌

کانونی دووەم 16, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئێواره‌ى ‌ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ 15کانونى دووه‌م له‌ شارى سلێمانى له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى کونسوڵخانه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران و شاندى یاوه‌رى کۆبونه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ باس له‌ بارودۆخى سیاسى و ئابورى هه‌رێم و ناوچه‌که‌ کرا‌و ته‌ئکید له‌ گرنگیدانى زیاترى کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ ئابوورى هه‌رێمى کوردستان کرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌که‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران و هه‌رێمى کوردستان کرا.

هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى دووپات کرده‌وه‌ له‌ بواره‌کانى فه‌رهه‌نگى و کلتورى و ئابورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ هیواى خواست هه‌رچى زووتره‌ کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دروست ببێ، ئه‌و مه‌سه‌له‌و کێشانه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌م کابینه‌ نوێیه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێ له‌ڕێگاى لێکتێگه‌یشتن و دایه‌لۆگه‌وه‌، دواتر به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى محمود کتێبێک و کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌ى پێشکه‌ش به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌ڕێز محه‌مه‌د جواد زه‌ریف کرد.

هه‌ردوولا هیواى به‌ره‌و پێشچوونى زیاتریان خواست له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوانیان.