به‌ڕێز محەمەد حاجی محمود و سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق کۆبونەوە

کانونی دووەم 16, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 16ی كانونی دووه‌م له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێز محەمەد حاجی محمود سه‌ردانی به‌ڕێز د. فواد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراقی كردر. .

لەدیدارێکی دۆستانەدا باس لە هەل و مەرجی ئەمڕۆی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا
هەردوولایان تەئکیدیان لە یەکڕێزی هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کردەوە، بەمەبەستی سەنگ و قورسایی کورد لە حوکمەتی نوێی عێراق و پێداگیریان لەسەر ماف و داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان،

ئەمەو هەوڵەکانی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ نزیک بونەوەی لایەنەکان لەپێناو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو لەم قۆناغەدا پێداویستیەکانی کۆمەڵانی خەڵک توشی بنبەست نەبێ

ئەلبوومی وێنەکان