به‌هۆى بارینى به‌فره‌وه‌ ژماره‌یه‌ک ڕێگا داده‌خرێن

کانونی دووەم 17, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

فازڵ حاجی حوسێن، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، رێگەکانی دەربەندی گۆمەسپان- سەفین، رێگەی هیران - شەقڵاوە و رێگەی زینەتیر لە چۆمان داخراون.

فازڵ حاجی گوتیشی "تیمەکان سەرقاڵی کردنەوەی پاککردنەوەی رێگەکان. داوا لە شوفێرانیش دەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن و خۆیان لە تیژرۆیی بەدووربگرن بۆ ئەوەی لە رووداوەکانی هاتووچۆ دووربن".
ئه‌/رۆ پێنج شه‌ممه‌ 18ی كانونی یه‌كه‌م شه‌پۆلێكی به‌فربارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ و به‌و هۆیشه‌وه‌ ئه‌سته‌می بۆ ژماره‌یه‌ك ریگا دروستكرد.