كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌

کانونی دووەم 17, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش وهەوای سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی سبه‌ی هه‌ینی 18ی كانونی دووه‌می بڵاوكرده‌وه‌ دروستبونی ته‌م له‌ كاته‌كانی به‌یانی له‌گه‌ڵ دروستبونی شه‌خته‌ و ئاسمانیش كه‌مێك هه‌ور ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پاریزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك 4 پله‌یه‌ و پاریزگای كه‌ركوك 6 پله‌یه‌.