دژه‌تیرۆر دوو ئه‌ندامى داعش له‌هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌کات

کانونی دووەم 17, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


دژه‌تیرۆرى کوردستان ده‌ستگیرکردنى "دوو ئه‌ندامى داعش"ى له‌ شارى هه‌ولێر راگه‌یاند.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى دژه‌تیرۆرى سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان له‌ راگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ "به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى و پاش چاودێریکردنى ورد و له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌ر له‌ 16-1-2019 له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌رکه‌وتوودا دوو ئه‌ندامى گرووپێکى تیرۆیستیى داعشى له‌ شارى هه‌ولێر ده‌ستگیرکران".

دژه‌تیرۆرى کوردستان رایگه‌اند : هه‌ریه‌که‌ له‌ "ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جدیع و قه‌حتان عه‌لى ئه‌حمه‌د جدیع" ده‌ستگیر کراون که‌له‌ به‌شى ئه‌منى گرووپى داعش کاریان کردووه‌ .