قایمقامى سلێمانى داواکاریه‌ک ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیان ده‌کات

کانونی دووەم 17, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌مه‌به‌ستى به‌رنگاربونه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌گه‌رێکى نه‌خوازراو، لیژنه‌ى فریاگوزارى له‌ قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئاماده‌کارى بۆ گۆڕانکارى که‌شوهه‌وا کردوه‌ و قائیمقامى سلێمانى داواکاریه‌ک ئاڕاسته‌ى دانشتوانى شاره‌که‌ ده‌کات.

ئاوات محه‌ممه‌د قایمقامى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى رایگه‌یاند : به‌مه‌به‌ستى له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگابوون له‌روداوه‌کان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى فریاگوزارى قایمقامیه‌ت به‌رده‌وام له‌ناو فه‌رمانگه‌که‌مان ئاماده‌بونمان هه‌یه،‌ سه‌رجه‌م تیمه‌کان که‌له‌ به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تیه‌کانى رێگه‌وبان وشاره‌وانى و به‌رگرى شارستانى وهاتوچۆ و ته‌ندروستى پێکهاتوون، بڵاوه‌پێکردوه‌ بۆ به‌رگرتن له‌هه‌ر روداوێکى نه‌خوازراو و به‌هاناوه‌چونى ئه‌وکه‌سانه‌ى توشى روداوى نه‌خوازراو ده‌بنه‌وه‌.

قایمقامى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانی، داوا له‌ دانیشتوانى شارى سلێمانى ده‌کات وتی: له‌ کاتى به‌فر بارین و بۆ به‌سه‌ر بردنى کاتێکى خۆش هاوڵاتیان روده‌که‌نه‌ ناوچه‌ شاخاوى وگه‌شتیاریه‌کان که‌ زۆر جار روبه‌ڕوى گرفت ده‌بنه‌وه‌ بۆیه‌ ناچار به‌ تیمێکى زۆر و ماندبونیکى زیاتر کار بۆ رزگارکردنیان ده‌کرێت، لێره‌وه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌که‌ین خۆیان له‌ناوچه‌ مه‌ترسییداره‌کان بپارێزن تا ئه‌و کاته‌ى که‌شوهه‌وا له‌ بار ده‌بێت.