کۆنفرانسێک له‌باره‌ى زه‌بروزه‌نگ له‌شارى سلێمانى به‌رێوه‌چوو

کانونی دووەم 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ماوه‌ى دوورۆژداو به‌ به‌شدارى زیاتر له‌ 30 توێژه‌ر و بیرمه‌ندى جیاجیاى جیهانى کۆنفرانسێک له‌باره‌ى زه‌بروزه‌نگ له‌شارى سلێمانى به‌رێوه‌چوو ، تێیدا چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسى په‌یوه‌ندیدار به‌زه‌بروزه‌نگ خرانه‌ڕوو

ڕۆژى 17-1-2018 له‌سلێمانیو له‌هۆتێل رامادا، به‌ناونیشانى (زه‌بروزه‌نگ‌و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌زه‌بروزه‌نگ) پلاتفۆرمى دابڕان‌و خانه‌ى زانسته‌ مرۆییه‌کانى پاریس، کۆنفرانسێکى هاوبه‌شیان به‌ڕێوه‌برد. که‌ دوو رۆژى خایاند.

له‌ کۆى هه‌ر دوو رۆژى به‌ڕێوه‌چوونى کۆنفرانسه‌که‌دا له‌چوارچێوه‌ى شه‌ش پانێلدا 30 توێژینه‌وه‌ له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌کانه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا، که‌ بابه‌تى توێژینه‌وه‌کانیش هه‌مه‌چه‌شن و له‌چه‌ند بوارێکى جیاجیادا بوون، ئامانج له‌سه‌رجه‌میشیان ده‌رچونه‌ له‌ دیارده‌ى زه‌بروزه‌نگ .